بامیه ی دایکی خۆشویستم مریم خانی رواندزی له رواندزی جاران

وه ختی دایکی خۆشه ویستم مریم خانی رواندزی بامیه له بازاری رواندز ئه کری بامیه ی بچووکی جوانی هه له ئه بژارد وه سه ری ئه بری تاکوو تامی سیری خۆش بچیته ناوه وه ی - وه ختی ده ربه ده ر بووم بۆ المانیا باسی بامیه ی دایکم بۆ ژنه کم کرد وه چووین بۆ بازار بۆ کرینی به لام ئه و بامیه ی ئێره گه وره یه وه کوو ئارووی رواندز وه پر له دنکه وه ره قه وه کوو ته خته - ئه وجا به جێمان هێشت وه رۆیشتین بۆ کرینی بامیه قۆدی - به لام به داخه وه بامیه قۆدی ئیره سە ری نابرێنن وه تامیان نیه - له و ده مه وه بیرم هاته وه که دایکم بامیه ی بچووکی جوانی هیشک ئه کرد پاش سه ر برینی وه ئه یکرده رسته وه کوو زێر له گه رده نی کچی کوردی جوان وه له گه ل ئاوی ته ماته ی هیشک کراو به ر به رۆژی رواندزی زێر لێی ئه نا. جیاوازی زۆر هه یه له ما به ینی بامیه ی بچووک و گه وره وه کی گۆشتی به رخ و مه ر - خۆزگه م بۆ بامیه ی دایکی خۆشه ویستم

Jamshid

Bremen, 13 May 2017