ژیان و مێژوی مریم خانی رواندزی (مریم سید عزیز) دایکی خۆشه ویستمان به نوسین و به وێنه

دایکی دلسۆزمان مریم خان له سالی ١٩٣٠ له دایک بووه (فاطمه رسول) وه له ٢٢ مانگی یه ک سالی ٢٠١١کۆچی دوایی کردوه

مریم خان کچی زۆر خوشه ویستی سید عزیز بوو. دایکم ئه ی ووت که سید عزیز باوکی ئه وه نده خۆشی ئه ویست تاکوو جغه ره ی بۆ ئه کری وه له ژێر بالیفی دا ئه نا. مریم خان له سالی ١٩٦٥ جغه ره کێشانی واز لێ هێنا . مریم خان شه ش کوری بوو (نریمان – جمشید – سلام – پشتوان – کامران – دلشاد) وه مندالیکیشی له زگ چوو له سالی ١٩٦٣

مریم خان کچی سید عزیزی رواندزی کچی فاتمه خان خوشکی سید قادر – سید نوری – سید رشید – سید جبار – هه یبه ت خان – فه یمه خان (فهیمة). مریم خان مێردی به عبدوالله افندی کرد وه ختی ته منی ١٥ - ١٦ سال بوو وه ( ببینه ژیان و مێژووی عبدوالله افندی باوکی خۆشه ویستمان) له ته منی ١٧ سالان کوری یه که می بوو. پێش عبدوالله افندی پیاۆیک به ناو سعید ته ماته هاته داخوازی به لام مریم خان رازی نه بوو چوونکه سعید ته ماته ژنی هه بوو ( ئه ویش به ناوی مریم) بوو

حاجی سید قادر برای گه وره ی مریم خان (باوکی محمد - فوزیة - عبدوالله - رسول) مێردی امنة خان وه داک حه وه
سید نوری برای دوه می مریم خان له گه ل کوره کانی مریم خان له ده سته راست نریمان وه له ده سته چه پ جمشید
سید رشید برای سیه می مریم خان له مال له رواندز وه ختی نان خواردن له گه ل خێزانه که ی حه یشا ره شیدی وه منداله کانی
خارۆژن حه یشا ره شیدی ده گه ر خار سید رشید وه پروین خان کابانی کوردستان وه منداره کان
برای چواره می مریم خان سید جبار له گه ل خارۆژن مریم خان وه کوری مریم خان جمشید له رواندز
له گه ل کچی پلکه هه یبه ت وه حیده خان له هه ولێر
پلکه فه یمه خان خوشکی بچووکی مریم خان - کاک فه رمان کوری فه یمه خان بە تایبه تی بۆ منی وه رگرتوه - زۆر سوپاس
مریم خان له ل کوره کانی سلام وه جمشید له پشته وه نای لێ ئه دا
عبدوالله افندی مێردی مریم خان له مال له رواندز ده گه ر کوری پشتوان
مریم خان له گه ل کوره کانی بشتوان و سلام له مال له رواندز له سه ر خه ره ند
مریم خان له گه ل نه وه ی نبیل کوری نریمان له مال له به غدا
مریم خان له گه ل مێردی عبدوالله افندی وه نه وه ی کچی نریمان نوال له گه ل ژنێکی المانی فریدریکا که له لای کوری جمشید له المانیا هاتوه
مریم خان - عبدوالله افندی له ته مه نی گه وره له مال له به غدا
کوری مریم خان جمشید له گه ل ژنی انگرید له پێش گۆری دایکی مریم خان وه گۆری برای سلام وه ختی هاتن له المانیابۆ کوردستان