ژیان و مێژوی مامۆستای رواندزی گه وره باوکی خۆشه ویستمان (عبدوالله ئه فه ندی رواندزی) به نوسین و به وێنه
مامۆستا عبدوالله افندی له یه که مین ماموستایانی رواندز بوو له گه ل مامۆستایان (برایماغه ی حوسیناغا) وه (انور علی) وه (جه وده ت خه یلانی). به داخه وه له ته مه نی دوو سالی باوکی برایم ئاغا کۆچی دوایی کرد وه دایکی نه نه عاسی پاشان مێردی به شه وکه ت خه یات کرد وه سێ منداری بوو (عسمان – حه یش – محمد). مامۆستا عبدوالله ئه فه ندی جارێک ووتی که بنه مالی له سه ره تاوه خه لکی خۆشناو بوو. باوکی مامۆستای گه وره برایماغا برای مام طه ی جوله مێرگی بوو باوکی حوسێن و خدر و وه یسی که ئه بنه نه وه کانی خدراغا
له رواندزا خانی دروست کرد (وه ستا عبدوالله ره ش) له سه ر خه ره ند وه ختی نقل بوو فرۆشتیه حبیبی چایچی به لام له رمیثة و ديوانية به کرێ دانیشت. له به غدا خانێکی له عه ره بێک له صلیخ کری وه پاشان خانه کی تازه ی دروست کرد. له قوتابخانه ی رواندز و بێخار ده رسی ته ندروستی (الاشیاء و الصحة) ئه دا وه له به ر ئه وه جغاره کێشانی زوو واز لێ هینا وه زۆر ئاگاداری ته ندروستی خۆی ئه دا
مامۆستا عبدوالله ئه فه ندی شه ش کوری هه یه له دایکی کوران مریم خانی رواندزی وه له سه ره تا شێسته کان نه قلیان کرد بۆ ناو عه ره به کان بۆشاری رمیثة – پا شان له پێش برایماغه ی حوسێناغه و لطیف نادر وه انور علی خۆی بۆ دیوانیة نه قل کرد وه پاشان بۆ به غدا. له به غدا ماوه تاکوو تقاعدی وه له سالی ٢٠١٢ گه راوه هه ولیر